ئەمرۆ ئەنجامی دەنگدانی پارێزگاكان دەبرێتە بەغدا

ئەمرۆ هەینی ئەندامی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رەوانەی بەغدا دەكرێت‌و تەنها ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكان دەمێنێتەوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ هەینی 2ی ئەیار بڕیارە سەرجەم ئەنجامی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك رەوانەی بەغدا بكرێت (ئەمەش هەندێ مەترسی دوور دەخاتەوە لەدەستوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردن لەبنكە سەرەكییكانی كۆكردنەوەی دەنگەكان).
بەپێی ئەو زانیارییانە بەمجۆرە هیچ ئەنجامێكی دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگان لەناو پارێزگا نامێنێت‌و رەوانەی بەغدا دەكرێن‌و تەنها ئەنجامی دەنگدانی تایبەت دەمێنێتەوە.

سەرچاوەكەی سپی میدیا وتیشی: هاوكات ئەنجامی دەنگەكان بۆ پەرلەمانی عێراق سەرلەنوێ لە پارێزگاكان جیادەكرێنەوە‌و هەژمار دەكرێن.



PM:12:46:02/05/2014