کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینە راگەیەندرا

شەپۆلی بارانی بەلێزمە کە هەرێم و زۆرێک لەناوچەکانی باشوری عێراقی گرتۆتەوە، لە سبەینێ یەک شەممەوە کەم دەبێتەوەو رۆژی دوو شەممە بەتەوای کۆتایی دێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلی بارانبارینە بە لێزمەیە لە دوانیوەڕۆی یەک شەممەوە کەم دەبێتەوە ئاسمان دەبێت بە هەور باران ناوبەناو دەبارێت.

 

ئەکواویزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی دوو شەممە کۆتایی بەو شەپۆلە بەتەواوی دێت و کەشوهەوایەکی بەهارانەی بێ باران تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و باران نابارێت. 



PM:10:37:21/03/2020