وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی سارین له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارتەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" گشت ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی سارین ده‌كه‌ن، چونكه ھیچ بنه‌مایه‌كی نیه و ته‌نھا پڕوپاگه‌نده‌یه، ھه‌ركه‌سێك ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه یان گرته ڤیدیۆی چه‌واشه‌كار تۆمار بكات و بڵاو بكاته‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی داوا له ھاووڵاتیان دەکات کە خۆیان دووربگرن له ھه‌موو جۆره بڵاوكردنه‌وه و ناردنی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ یه‌كتری و له‌كاتی بوونی ھه‌ر ھه‌واڵێك ئه‌وا لایه‌نی فه‌رمی له حكومه‌تی ھه‌رێم بڵاوی ده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاكه سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ر پێشهات و رووداوێكی ته‌ندروستییه.