وا بڕیار بوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاتژمێر چواری ئەمرۆ لەسلێمانی كۆدەبێتەوە بۆ بڕیار دان لەسەر هەڵبژاردنی یەكێك لە هەردوو كاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت( قوباد تاڵەبانی، یان قادر حەمەجان)، به‌لآم دواکه‌وت بۆ شه‌شی ئێواره.
سەرچاوەیەكی بە سپی میدیای راگەیاند مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ دەستنیشانكردنی یەكێك لەو دوو كاندیدە، ئەمەش پاش دەستلەكاركێشانەوە‌و خۆ نەپاڵاوتنەوەی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی ئێستا، كێبەركێكە لەنێوان ئەو دوانەدا ماوەتەوە، ئه‌مه له‌کاتێکدا جانسی قوباد تاڵه‌بانی زیاتره. ئه‌مه له‌کاتێکدایه هێشتا کۆبوونه‌وه‌که ده‌ستیپێنه‌کردبوو هه‌ندێک میدیا بلاویانکردبوه‌وه که یه‌کێتی قوباد ی دیاریکردووه.
هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستیشانکردنی که‌سێک بۆ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌وانه‌ی کاندیدیشن بۆ ئه‌و پۆسته( سالار مه‌حمود، بیگه‌رد تاڵه‌بانی، گۆران ئازاد)ن.
بەپێی زانیارییەكانی سپی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەكەوێتە وردەكاری داڕشتنی سیاسەتی ئەوان‌و گۆڕان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
دوێنێ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەم پرسە چوارچێوە گشتییەكەی بۆ دانرا، ئەمرۆ مەكتەبی سایسی یەكێتی دەچێتە ناو وردەكاریەكەیەوە.