وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەك بۆ وەزارەتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە كە پەیوەندی بە ئەزمونەكانی قۆناغی ئامادەییەوە هەیە سەبارەت بە دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

 

وەزارەتی کارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا جگە لەوەی بەپێی ئەو توانایەی لەبەردەستیدایە هاوكاریی سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی قوتابیان دەكات". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: بە بڕیاری ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت بەمشێوەی خوارەوە:

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت.

4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.

 


PM:04:04:09/07/2020