بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی چەمچەماڵ وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی سێ راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایهتی پەروەردەی چەمچەماڵ، ئاگاداری سەرۆکی لیژنەی خەرجی سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکاتەوە کە رۆژی چوارشەممه 29ی تهمموزی 2020، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی ئازاری 2020ه، سێ رۆژی کۆتایی مانگی دووە.
پەروەردەی چەمچەماڵ، دواشیکردووە، لەکاتی هاتن بۆ وەرگرتنی مووچەکان، پابەندی رینمایه ته ندروستییەكان بن.