تەندروستی كەركوك رایگەیاند" ٢٩٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".
تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٧٠٤ حاڵەت و ٢٨٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٦٠٧ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، ههزار و ٩١٣ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تهندروستیان جێگیره.