داوا دەكرێت پارتی وەك "هێزێكی تیرۆریست" بناسرێ

‌لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەهۆی ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر مافی مرۆڤ و تیرۆری سیاسی دەیكات، داوا دەكرێت پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی تیرۆریستی بناسرێ‌.
دوێنێ‌ پەرلەمانی سوید سیمینارێكی تایبەتی لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا و تیرۆری ژنان سازكرد‌و لەو سیمینارەشدا نوێنەرانی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال‌و وەزارەتی دەرەوەی سویدو بەرپرسانی دەرەوەی پارتە سویدیەكان لە سۆسیال دیموكرات‌و مۆدێرات‌و ژینگە، بەشداربوون.
لەسیمینارەكەدا حەسەن جودی دوای باسكردنی كۆمەڵكوژی ساڵی (1997)و گرتنی (11) بارەگای ناوەندە رۆشنبیری و سڤیل و رۆژنامەوانیەكان لە ١٩ی ئەم مانگەوە لەهەولێر و دهۆك و تیرۆری سیاسی، داوای لەبەرپرسانی دەرەوەی پەرلەمان‌و وەزارەتی دەرەوەو كەسایتەیە سویدیەكان كرد كە كاتی ئەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزەكی تیرۆریست بناسرێ.
ئامادەكردنی: قادر نادر/ سوید


AM:10:40:28/05/2014