نوێنەرایەتی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق رایگەیاند " لەمانگی ئایاردا 779 كەس لەعێراق كوژراونو 1904 كەسی تریش برینداربوون".
بەپێی ئەو ئامارە 603 كەس لەكوژراوەكان مەدەنینو 144 سەربازو چەكدارانی ئەمنی عێراقین.
كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكان باس لەوە دەكەن كە بریندارەكان 1108 كەسە 218 كەسیان چەكداری هێزەكانی ئاسایشن كە 196 كەسیشیان لێ كوژراروەو 301 برینداریان هەیە، ئەمە جگە لە قوربانییەكانی پارێزگای ئەنبار.
زۆربەی ئەو قوربانیانەش بەپلەی یەكەم لەبەغداو دوای ئەو موسڵ سەلاحەدینو كەركوكو دیالە دێت.
ئەنبار لەراپۆرتەكەدا بەشێكی زۆری داگیركردووە 195 كوژراو 449 برینداریان هەیە.