كاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پارتی ئاشکراکرا

بڕیار بوو ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتیش ڕایدەگەیەنێت" كۆنگرە دەكەوێتە مانگەكانی سەرەتای ساڵی داهاتوو و ئامادەكارییشی بۆ كراوە". 

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاند" پارتی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەمانتوانی ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە ئەنجام بدەین و دواكەوت".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێت" لیژنەی ئامادەكار هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ گرتنەبەری رێكاری ئەنجامدانی كۆنگرە".

لەبارەی كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەش، کاکەمین نەجاڕ ئاشكرای كرد، بڕیارە ساڵی دابێ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرە بەڕێوە ببات و بێگومان كۆنگرەكەش لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت.


AM:11:57:07/12/2020