ئاوات عه‌لی، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەهۆکارێکی نادیار دەستگیرکرا، کەمێک پێش ئێستا ئازادکرا.
کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی ئاوات عەلی سەرۆکی دامەزراوەی میدیای نالیا لە وڵاتی سوید گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرا، لە ئێستادا ئازادکرا".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٥ی کانوونی یەکەم سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی سویده‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و تائێستاش لەسەر دەستگیرکردنەکەی، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و فڕۆکەخانەی شارەکەش، هیچ ڕاگەیەندراوێکیان نییە و هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە.