روفاتی 65 ئه‌نفالكراو به‌خاك سپێردران
ئه‌مرۆپێنجشەممە له‌رێوره‌سمێكدا رووفاتی(56) ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان له‌مه‌زاری ئه‌نفال له گوندی دێبنه به‌خاكسپێردران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به‌چاودێری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی قه‌زای كه‌لار ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی جینۆساید‌و فه‌رمانبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ئاماده‌یبوون، روفاته‌كان له‌كاتژمێری حه‌وتی به‌یانی له ده‌روازه‌ی باكوری شاری كه‌لاره‌وه به‌ره‌و مه‌زاری ئه‌نفالكراوان به‌رێخران و، له‌رێگادا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌شیوازو گوزارشتی جۆربه‌جۆر پێشوازیان لێكرا تا گه‌یه‌نرانه گوندی دێبنه.
دواتر له‌ده‌سپێكی مه‌راسیمی ناشتنی رووفاته‌كاندا چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتارێكی پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكیدا وتی: ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه، له حزوری 56 روفاتی پیرۆزی ئازیزانمان، كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا ته‌نها له‌به‌ر كوردبوون له بیابانه‌كانی باشوری عێراق زینده به‌چاڵ كراون، ئێستاش له وڵاتێكی ئازاد و دیموكراسیدا دێنه‌وه باوه‌شی نیشتمان.
سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند: دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی به‌عس، خۆشبه‌ختانه شوێنی به‌شێك له رووفاته‌كان له بیابانه ووشكه‌كانی خوارووی عێراق دۆزرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش به هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی، توانرا به‌شێك له‌و رووفاتانه بهێنرێنه‌وه كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشیه.
له‌به‌شیكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وتی: ئێمه دڵنیاین ئێستا یه‌كێكی تر له زامه سه‌خته‌كانی كه‌سوكار و واریسی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان، ده‌ستگیرنه‌كردنی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی تۆمه‌تباری كه‌یسی ئه‌نفالن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ جیاواز له‌رابردوو چه‌ند سێ تۆمه‌تبارێكی كه‌یسه‌كه ده‌ستگیركراون و دڵنیایش ده‌ده‌ین حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانی تر‌و راده‌ستكردنیان به‌یاسا.
پاشان، ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكیدا وتی: تائێستا زیاتر له (2000) رووفاتی ئه‌نفالكراوی كورد بۆ زێدی خۆیان هێنراونه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانی تریش به‌رده‌وامه.
وتیشی: پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نفالی كورد به‌جینۆساید بناسێنێ و حكومه‌تی عێراقیش قه‌ره‌بووی كه‌سوكاره‌كانیان بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری كه‌یسی ئه‌نفالیش، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌ی ووت: ئه‌و هه‌وڵه جێگه‌ی دڵخۆشی و ده‌ستخۆشییه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
پاشان له‌وتارێكدا كه‌سوكاری ئه‌نفالكراون داوایكرد حكومه‌تی هه‌رێم رێوشوێنی باشتر بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال بگرێته‌به‌رو قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانیش بكرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌خستنه‌رووی كۆمه‌ڵێك داواكاری تر.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مارشی سه‌ربازی تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فا له‌سه‌ر رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان دانراو پاشان به‌خاكسپێردرانه‌وه.
PM:01:32:12/06/2014