وەفدێكی باڵای مالیكی بۆ هەماهەنگی كردن لەخانەقینە

وەفدێكی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی هادی ئەلعامری، بەرپرسی رێكخراوی بەدر، بەمەبەستی هەماهەنگی كردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەیانی ئەمرۆ گەیشتنە خانەقین.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ی حوزەیران هادی ئەلعامری وەزیری گەیاندن‌و سەرۆكی رێكخراوی بەدر‌و لەگەڵ وەفدێكی سیاسی‌و سەربازیی هاتوونەتە خانەقین بۆ كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسەكانی یەكێتی و پارتی لە‌ودەڤەرەدا.
سەرچاوەكە وتی: وەفدەكە بە مەبەستی هەمانگی كردنی سەربازیی‌و ئەمنی هاتونەتە خانەقین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یارمەتییان بدات تا لەوێوە بەرەیەكی نوێ لەدژی داعش بكەنەوە.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: حكومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە جگە لەوەی هێزەكانی لە ناوچە جێناكۆكەكان جێگیركردوە، هیچ كۆمەكێك پێشكەش بە هێزەكانی عێراق نەكات.



AM:11:16:13/06/2014