مامۆستای زانکۆ و کەسایەتیەکی سیاسی دیاری کوردستان، لەبارەی پێشهاتە نوێکانی باشووری کوردستانەوە، دەڵێت"واپێده‌چیت به‌شێكی هێزی كوردی، كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌نوێنن، بیانه‌وێت به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ربێنن و ژێر به‌ژێر له‌گه‌ل به‌غدا رێككه‌وتوون".
لە وتارێکدا بەناونیشانی " له په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت"، د، کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ و سیاسی ناسراو دەڵێت " هه‌ركاتێك وه‌زیرێكی توركیا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات، پیلانێك له ئارادایه، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه كت و پڕه‌ی ( خلوسی ئاكادار) زه‌نگی مه‌ترسی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه لێده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه له‌كاتێكدایه، كه‌به‌ره‌و بههاردهچین و زۆربه‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كانی كوردیش له‌و وه‌رزه‌دا بووه".
لە درێژەی وتارەکەیدا د کامەران نووسیوویەتی " پیلانێكی هه‌رێمی ترسناك له پشته په‌رده به‌دیده‌كرێت و یه‌كێك له سیناریۆ ترسناكه‌كانی ئه‌و پیلانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراقه، بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه، یاخود له‌په‌نای سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌سه‌ر بۆڕیه نه‌وته‌كان".
دەشڵێت " پێده‌چیت جۆره رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌نجام درابێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش به‌شێك بێت له سیناریۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر سنووره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی باشووری كوردستان، بۆ قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین. ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه دیاره به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ره‌نگ بێت زۆرینه‌ی خه‌لك پێشوازی له سوپای ئیراق بكات، به‌بێئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه تێبگه‌ن، هاوكات واپێده‌چیت به‌شێكی هێزی كوردی، كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌نوێنن، بیانه‌وێت به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ربێنن و ژێر به‌ژێر له‌گه‌ل به‌غدا رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دوچاری چ سه‌رگه‌ردانیه‌ك كراوه!".