لەبەغدای پایتەختی عێراق دوو گەنج دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن (١٣) ساڵان و بەزیندوویی فڕێیدەدەنە ناو خۆڵ و خاشاکەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، تیمەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی به‌غدا له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردوه كه كچێكی منداڵی تەمەن ١٣ ساڵانیان رفاندووه و دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر، دواتر له‌ناو شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك فڕێیانداوه.
ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبارەکە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵەکە و لێی دەدەن، وا دەزانن گیانی لەدەستداوە، بەڵام کچە منداڵەکە لە هۆش خۆی چووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکردووە، لەئێستاشدا رێوشوێنی یاسایی دژ به تۆمه‌تباره‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و راده‌ستی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون، بۆئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.