مامێک دەستدرێژی دەکاتە سەر دووبرازای خۆی

لەبەغدادی پایتەختی عێراق مامێک دوای کوشتنی براکەی دەستدرێژی دەکاتە سەر برازاکانی کەتەمەنیان نزیکەی ١٥ساڵ دەبێت.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لەراپۆرتێکیدا چیرۆکی تراژیدی خێزانێکی شاری بەغدادی بڵاوکردوەتەوە، دوای ئەوەی مامێک براکەی خۆی دەکوژێت، دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر هەردوو کچی براکەی کە تەمەنیان کەمتر لە ١٥ ساڵە.

دایکی منداڵەکان بۆ ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز باسی تاوانەکەی کردووە، دەڵێت "تاوانبارەکە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی کوشتوە و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچەکانی، هەڕەشەی کوشتنی لێکردوون گەر بچنە لای پۆلیس و تاوانەکانی ئاشکرا بکەن".

دەشڵێت " جگە لە دەستدرێژی سێکسی، بەشێوازێکی دڕندانە ئەشکەنجەی داون، بەو هۆیەوە لەدۆخێکی خراپی دەرونیدا دەژین.

تۆمەتبارەکە تائێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەکەیەوە ئاشکرانەکراوە".

 



PM:03:14:11/02/2022