وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت" حەوت بارھەڵگر گەنم ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان كراوە بۆ چارەسەری بەشە ئاردی ھاووڵاتیان".
لە ڕاگەیەنراوێکدا موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر فەرمانی وەزیری بازرگانی عێراق، د.علاء الجبوری حەوت بارھەڵگر گەنم ڕەوانەی ھەرێم كرا".
ئەوەشی خستەڕووو، وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە (٤٠) باھەڵگری دیكەی گەنم بە ڕێگاوەیە و ڕەوانەی ئاشەكانی ھەرێم دەكرێت.
وتیشی" وەزیری بازرگانی دڵنیایی تەواوی داوە، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا كێشەی ئاردی ھەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت".