لەتیف ڕەشید دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق بەڵێن دەدات کار بکات" بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات".
لەتیف ڕەشید لە تویتێكدا ڕایگەیاند" سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی نوێنەرانی گەلی بە شەرەفی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەم، كە متمانەیان پێبەخشیم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م بۆ پاراستنی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك كارێكی زۆر بكه‌م و به‌بێ جیاوازی سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بم.
شەوی ڕابردوو، لەتیف ڕەشید بە دەنگی ١٦٢ پەرلەمانتار بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاری‌کرا.