بەهۆی کەشوهەواو ئەو شەپۆلی باوبۆران و تۆفانەوە، کە عێراقی گرتۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سبەی پێنج شەممەی کردە پشووی فەرمی، لەسەرتاسەری عێراقدا بە کەرکوک دیالەو موسڵیشەوە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سبەی دەوامی فەرمی لە تەواوی عێراق راگیرا بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە.
هەر ئەمڕۆش بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لە چەند پارێزگایەکی ناوەراست و باشوری عێراق لە وانە نەجەف و کەربەلا و بابل لە ناوەندەکانی خوێندن خوێندن راگیران.
لە کاتێدا تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەو شێوەیەیەی نییە، بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای هەرێمیش ئاستی مەترسی ئەو شەپۆلە بەو شێوەیە نابینێت کە دەوام رابگیرێت.