عێراق خواردنی بایعی تەواوی ساڵی ٢٠٢٣ عەمبار کردووە


وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە ماددەی خۆراکی تەواوی ساڵەکە عەمبار کراوەو هەموو مانگەکانی ساڵیش دابەشدەکرێت. 

لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی رەوانەی بریکارەکان کرد.

لەو راگەیاندنەدا هاتووشە، وەزارەتی بازرگانی عێراق خۆراکی پێویستی بۆ سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ ئامادەکردووە و عەمباکراون.

 جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە کە کاردەکەن بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە باشترکردن و زیادکردنی ماددە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ ئەو خێزانانەی مەرجەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە. هەروەها مکوڕن لەسەر  ئەوە کە ماددە خۆراکییەکان بۆ هاوڵاتیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگات.



PM:08:12:11/01/2023