کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، سبەینێ یەکشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری باران بارین هەیە و خێزایی باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و ڕۆژی چوارشەممەش باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.