وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" خواستی حکومەتی عێراق جدییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە".
ئەمڕۆ دوو شەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێم " و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دوایین هه‌نگاو و ڕێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دانوستانەکانی ئەو پرسە کردووە".
نێچیرڤان بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاندووە،" نەناردنهدهرهوهی نه‌وتی هه‌رێم زیانی گه‌وره‌ی به داهاتی گشتیی عێراق گه‌یاندووه".
هەروەها باسی لەوەش کردووە،"ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كورستانی گرنگ و پێویستە."
دوێنێ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوتی عێراق، تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گەیشتە هەولێر.
لە ٢٥ـی ئازاری ئەمساڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردووەتەوە. تورکیاش وتی، "رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین." دواتریش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا.