بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەم بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی دۆلاری کاش کەمکردەوە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٢٠ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٩٧٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٨ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی کاش کەمیکردووە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٠١ ملیۆن و ٦٥١ هەزار و ٩٧٠ دۆلار بووە.

بەراورد بە دوێنێ بانكی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ کەمترین دۆلاری كاشی خستووەتەڕوو، چونكە دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٠٧ هەزار و ٢٠٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو


PM:01:02:17/01/2024