ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە (٤) بڕگە لە خۆدەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کارنامەکەدا چوار بڕگه لە خۆدەگرێت، بڕگهیهكیشیان په‌یوه‌سته به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسایی قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده كراوه.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی ئه‌نجامده‌درێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری چواره‌می پرۆژه یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت.