رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە لە تەواوی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی.
میدیای فەرمی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە رۆژی سێشەممە ٢٥ی حوزەیران کە دەکاتە ١٨ی زیلحیجە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت".
رۆژی ٢٢ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆیەکەمجار پشووی جەژنی غەدیری لە رۆژی ١٨ی زیلحیجەی هەموو ساڵێک، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامی پەرلەمانی ئەنجوومەنەکە پەسەندکرد.
هەروەها بەپێی یاسای پشووە رەسمییەکانی عێراق، لە ماوەی ئەمساڵدا بێجگە لە رۆژانی هەینی و شەممە،، ١٦ رۆژی دیکەش لە تەواوی عێراقدا پشووی گشتی و ٢٦ رۆژیش پشووی تایبەت دەبێت.
تائێستا حكومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمی کوردستان، دەربارەی پشووی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە هیچ بڕیارێکی فەرمی نەداوە كە ئایا پشووەكە هەرێمیش دەگرێتەوە یاخود نا.