ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەبەرزبوونەوەدایە
ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەبەرزبوونەوەدایە و خۆپیشاندەرانیش چەند بینایەکیان سوتاندووە.
میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە تا ئێستا چوار کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و زیاتر لە 400 کەسی دیکەش بریندارن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە خۆپیشاندەران لە پارێزگای بابل، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چونەتە سەر بینای پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگای و بەتەواوی كۆنتڕۆڵیان كردوە.
لەدرەنگانێکى شەوى رابردووەوە سەدان هاووڵاتى لە گۆڕەپانى تەحریر لە شارى بەغدا کۆبوونەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانێکى بەرفراوان و ئەمڕۆش بە فراوانی خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
PM:04:46:25/10/2019