جوانترین ٥٠ کچی لاوی روسیا بەشداریان لە
پێشبڕکێی " جوانترین کچی روسیا" دا کرد کە رۆژی چوار شەممە لە سەر
تەختەی شانۆی روسکا بیسنایا لە مۆسکۆ سازکرا.
لەو کێبەرکێیەدا کچە لاو ( تاتینا بایتوفا) کە
خەڵکی شاری کورگانی روسیایە توانی یەکەم بەدەستبهێنێت و بەسەر ٤٩ کچی تردا
سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
ئەو شاجوانە وەک میدیاکانی روسیا
بلآویکردەوە پرۆژەی هاوسەرگیرێتی دواخستووە لە بەر پێشبڕکێکە، چونکە یەکێک
لەمەرجەکانی پێشبڕکێکە دەبێت بەشداربوو نەچووبێتە ژیانی هاوسەریەوە.