ژنە مامۆستایەک واز لەسێکس ناهێنێت لەگەڵ خوێندکارەکانی..وێنه‌کانی ببینه‌

دوای دەستگیرکردنی و ئازادکردنی بە کەفالەت، ژنە مامۆساتایەکی ئەمریکی هێشتا وازی لە سێکس کردن لەگەڵ خوێندکار و هەرزەکاراندا نەهێناوە.

MTV news که‌ ته‌له‌فزیۆنێکی ئه‌مه‌ریکیه‌ بلآویکرده‌وه‌ بریانا ئالتیس کە مامۆستای دواناوەندییە، پێشتر بە هۆی سێکس کردن لەگەڵ سێ خوێندکاری دەستگیر کرابوو و دادگا بە ١٠ هەزار دۆلار وەک کەفالەت ئازادی کرد.

هەموو ئەم رووداوانە سەرەتا لە ٢٠١٣ دەستیپێکرد کاتێک بریانا بەهۆی چەند جارێک سێکس کردن لەگەڵ خوێندکارێکی ١٦ ساڵان دەستگیرکرا، دواتر لە ٢٠١٤ خوێندکارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە بۆ ماوەی مانگێک لەگەڵ ئەو مامۆستایەی پەیوەندی سێکسی هەبووە و بە "مامۆستا بەسوودەکە” ناوی بردبوو.

دواتر بریانا بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کوڕێکی دیکە تۆمەتبار کرا.

حەفتەی رابردوو جارێکی دیکە ئەو مامۆستایە دەستگیر کرایەوە بە تۆمەتی دەستدێژی کردنە سەر هەرزەکارێک کە ناچاری کردووە بە زۆر سێکسی لەگەڵدا بکات، لە کاتێکدا بریانا بە کەفالەت ئازاد کرابوو.

لە ئێستادا ئەو مامۆستایە بە ١٤ کەیسی ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ خوێندکارەکانی و هەرزەکاراندا تۆمەتبار کراوە و ئەگەر هەیە دادگا بۆ هەتاهەتایی زیندانی بکات.



PM:12:33:11/01/2015