فەیس بووك ئەم تایبەتمەندیانەی زیاد كردووە

كۆمپانیای فەیسبوك لەنوێترین خزمەتگوزارییدا بۆ بەكارهێنەرانی چەند كردارێكی‌ لەسەر كیبۆردی كۆمپیوتەر چالاككردووە كەوا دەكات بەكارهێنەر پێویستی بە ماوس نەبێت بۆ كاركردن، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ خێرا كاركردن لەسەر ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە.
 بەكارهێنەری فەیسبووك لە ئێستادا دەتوانێت بەكرتە كردن لەسەر Alt+M نامەیەكی نوێ بنوسێت بۆ ئەو هاورێیەی‌ كە دەیەوێت، لەرێیAlt+1  بەكارهێنەر دەتوانێت بچێت بۆ لاپەرەی سەرەكی‌، هەروەها بەكرتەكردن لەسەر Alt+2 بچێت بۆ لاپەرەی تایبەتی‌ خۆی، Alt+3 بەكارهێنەر دەچێتە سەر لیستی داواكردنی‌ هاورێیەتی‌، بەكرتەكردن لەسەرAlt+4  دەچێتە سەر لیستی كۆی ئەو نامانەی‌ كە هاتووە، هەروەها بەكرتەكردن لەسەرAlt+5  دەچیتەسەر ناوەندی ئاگاداركردنەوە، Alt+6 بەكاردەهێنرێت بۆ چونەسەر لیستی زانیارییە كەسێتیەكان، Alt+7 ئەو لیستە دەكاتەوە كە تایبەتە بەتۆماركردنی‌ ئەو زانیارییانەی‌ كە بەكارهێنەر لەماوەی‌ بەكارهێناندا ئەنجامیاندەدات، بۆ نموونە نوسینی سەرەنج لەسەربابەتێك، یان بوون بەهاورێ لەگەڵ كەسێكدا. 
لەبەشێكی تری خزمەتگوزارییەكانی‌ فەیسبوكدا بۆ بەكارهێنەرانی‌ دیاریكردنی‌ چەند كردارێكە كە لەرێگەیەوە كاركردن ئاسان دەكات، لەسەر لاپەرەی‌ سەرەكی ئەگەر كرتە بكەیت لەسەرK   ئەوا ئاراستەت دەكات بۆ بابەتی‌ داهاتوو كە لەلایەن هاورێكانتەوە دانراوە، بەكرتە كردن لەسەرJ  ئەگەرێیتەوە بۆ بابەتی‌ پێشتر، هەروەها بەكرتەكردن لەسەرL  ئەو بابەتەی‌ یان ئەو وێنەیەی‌ كە هاورێكانت دایانناوە دەتوانی‌ لایكی بكەیت. 



PM:01:03:26/02/2015