خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو شەرافەت قوبادی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی شەرافەت قوبادی لە بنچینەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ماوەیەکی زۆرە لە وڵاتی ئەڵمانیا شاری کۆڵن دەژیا و هەر لەوێش گیانی لە دەستدا.
شەرافەت قوبادی هونەرمەندێکی نیشتمانی و مرۆڤ دۆست بووەو کەسایەتیەکی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. ئەو هونەرمەندە لە بۆنە نیشتمانییەکانیشدا گۆرانی وتووەو گۆرانییەکی بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە هەیە.