وێنە.. نەوال زوغبی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و تایبەت دەردەکەوێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال زوغبی چەند وێنەیەکی جیاواز و تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە. 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نەوال زوغبی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، جوانییەکەی دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

نەوال زوغبی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 

هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.


PM:06:06:18/03/2022