ئهكتهری دیاری كورد، بەیان عوسمان نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاووکردەوە.
بهیان، له هەژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە بەشێوازێكی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.
بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.