وێنە.. چۆپی لە ساڵیادی (٤٠) ساڵەی تەمەنیدا بەمشێوەیە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح لە ساڵیادی لە دایکبوونیدا بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت. 

چۆپی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


AM:09:26:12/06/2023