وێنە.. خانمە هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی ئەمەل عەباس دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی هونەرمەندی بە ناوبانگی عێراقی ئەمەل عەباس لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەمەل عەباس لە ساڵی ١٩٨٤ لە فیلمی (ئۆپرێتا سەندرێلا) دەستی بە کاری هونەری کردووە لە کوێت، دوای ئەوە چەندین بەرهەمی تەلەفزیۆنی پێشکەش کرد و بەشداری هەریەک لە ڕووداو و حیکایەتەکانی فۆلکلۆری کرد. 

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ دوای نەخۆشکەوتنی وازی لە کارکردن هێنا، چونکە تووشی نەخۆشییەکی سەختی دڵ بوو.


PM:05:56:07/07/2023