ڤیدیۆ.. دەرکەوتنی نوێی بەیان عوسمان (وەنەوشە)

ئەکتەری ناسراوی کورد بەیان عوسمان ناسراو بە (وەنەوشە) ڤیدیۆیەکی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. 

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆی بەیان بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکرایەوە کە بۆتە جێی باسی بەشێک لە بینەرەکانی. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە گرتە لەم لینکە بکە

بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به‌ ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.


PM:01:23:25/10/2023