ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان ماریا هەورامی کە ماوەی دوو ساڵە هیچ کارێکی هونەری بڵاونەکردوەتەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاماژە بە بەرهەمێکی نوێی دەکات.

ماریا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا پرۆمۆی بەرهەمێکی نوێی خۆی بڵاوكردوەتەوە و بڕیارە بەمزوانە پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی بکات. 

ماریا هەورامی لە ساڵی (٢٠٢٢)دا كۆتا بەرهەمی خۆی بەشێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی بە ناوی (كراس) بڵاوكردەوە.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی ١٩٩٠ لە سلێمانی لە دایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.


AM:09:50:10/05/2024