ئەم هونەرمەندە ناسراوەی توركیا دەكوژرێت

گۆرانیبێژی بەناوبانگی توركی دێیر دەنیز بە مردووی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە، هەواڵەكەشی دەبێتە جێی باسی میدیاكانی ئەو وڵاتە.
دێیر دەنیز بە كوژراوی لە شوقەكەی خۆی لە ئیستەنبوڵ دەدۆزرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی برا بچوكەكەی سەردانی شوێنی نیشتەجێبونەكەی دەكات و بە مردووی دەیدۆزێتەوە.
مردنی ئەو هونەرمەندە تەمەن 39 ساڵە هەواداران و دانیشتوانی ئەو شارەی توشی شۆك كردووە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە، هەروەها چەندین هونەرمەند دڵتەنگی خۆیان بە هەواڵی مردنی ئەو هونەرمەندە دەربڕیوە.
بەپێی سەرچاوەكانی پۆلیس تا ئێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە، بەڵام دەركەوتووە دەنیز بە قایشی جانتاكەی خنكێنراوە.



PM:01:07:09/05/2015