ڤیدیۆ...نور الشریف هونەرمەندە گەورەكەی عێراقی لە پەتی سێدارە ڕزگار كردووە

دوای كۆچی دوایی ئەكتەری گەورەی میسری نور الشریف چەندین نهێنی گرنگ لەبارەی ژیانییەوە ئاشكرا دەبێت كە سەرنج ڕاكێشترینیان ڕزگاركردنی هونەرمەندێكی گەورەی عێراقییە لە پەتی سێدارە لە سەردەمی سەدام حسێندا.

نەسیر شمەی گەورە میوزیك ژەنی عێراقی لە چەندین چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرای دەكات كە لە هە شتاكانی سەدەی ڕابردوودا و لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس لە ئوردون دەستگیر كراوە، دواتر ڕەوانەی بەغداد كراوەتەوە و فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە، ئەمەش بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە سەدام حسێن.

شەمە ئاماژە بەوە دەكات كە 170 ڕۆژ لە زیندانێكدا ماوەتەوە كە تایبەت بووە بەو كەسانەی فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و ڕۆژانە 10 كەس لەوانە زیندانەكە لەسێدارە دراوە، بەڵام بەشێوەیەكی كتوپڕ و چاوەڕوان نەكرا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەردەكرێت.

ئەو ئاوازدانەرە دواتر بۆی دەردەكەوێت كە ئەكتەری ناسراوی میسری نور الشریف هۆكاری ڕزگار كردنی بووە بە پەتی سێدارە، چونكە كاتێك ئەو ئەكتەرە لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكەی میسریدا سەردانی بەسرەیان كردووە و لەیەكێك لە شانۆكانی ئەو شارە و لەڕۆژی هونەردا گوێیان لە پارچە میوزیكێك گرتووە كە نەسیر شەمە بە عودەكەی ژەنیوێتی، لەو كاتەداشدا نور الشریف دەچێتە سەر ستەیج و بەچەندین وتەی جوان باسی كارەكانی ئەو هونەرمەندە دەكات.

لەو كاتەدا یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی حیزبی بەعس لەو شوێنەدا دەبێت و گوێی لە قسەكانی الشریف دەبێت، ئەویش لەڕێی خۆیەوە بەرپرسانی حیزبی بەعس ئاگادار دەكاتەوە كە دووبارە بە دۆسیەی نەسیر شەمەدا بچنە و پێیان دەڵێت بۆ كەسێكی وا لەسێدارە بدەن كە ئەو هەموو توانایەی هەبێت.

نەسیر شەمە دەڵێت ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی كە نور الشریف ببێتە یەكەم هاوڕێی نزیكی ئەو لە وڵاتی میسر.




PM:03:24:13/08/2015