هونه‌رمه‌ندی رێچکه‌شکێن کاردینا سپی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ماچکردن و باوه‌ش پیاکردن له‌کاری هونه‌ریدا کارێکی ئاساییه.
کاردینا سپی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر سیناریۆكه پێویستی به گرته‌ی ماچ یا باوه‌شكردن هه‌بوو، ئه‌وا زۆر ئاساییه و پێویسته بكرێت، چونكه بینه‌ر بێزار بووه له بینینی گرته‌ی نێوان خوشك و برایه‌ك كاتێك یه‌كتری ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ش به یه‌كتریدا نه‌كه‌ن، خوشكه‌كه ده‌بوورێته‌وه، پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئه‌كته‌ر له‌وكاته‌دا باوه‌ش به یه‌كتردا بكه‌ن، به‌لای بینه‌ره‌وه زۆر ئاساییه، چونكه له هه‌ستێكی خوشك و برایانه زیاتر هیچی تر نییه".
ئه‌و ئه‌کته‌ره ئه‌و قسانه‌ی له چاوپێکه‌وتنێکی ماڵپه‌ڕی باس‌دا کردووه‌و له‌سه‌ر رۆڵه‌کانیشی له‌و فلم و درامایانه‌ی خۆشه‌ویستی و ماچکردنی تیابووه، ده‌ڵێت" كاره‌كته‌ری هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌م خۆش ده‌وێت كه رۆڵم تێیاندا گێڕاوه، چونكه به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆره‌وه به‌شداریم كردووه و ماندوو بوومه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری ده‌ڵێت" هیچ مه‌رجێكم نییه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه لێم تێ بگات و رێز له كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".