بەوێنە شوێنی تاتۆکەی کاردینا ئاشکرا دەبێت

کاردینا سپی ئەکتەر و شاعیری ناسرا شوێنێ تاتۆکەی ئاشکرا دەبێت.

لە وێنەیەکەدا هونەرمەند کاردینا سپی خوشکی کریستاڵ شوێنی تاتۆکەی سەرسنگی کە دەکەوێتە لای راستەوە ئاشکرا دەبێت.
کاردینا شاعیرو ئەکتەرێکی شاری سلێمانییە و لە فلیمەکانیدا زۆر ئازایانە چەندین دەوری بینیووە کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە نوێ بووە بۆ فلیم و درامای کوردی.
وەک پێشتر راگەیاندرا کاردینا ئەمساڵ بەشداری لە دوو فیلمی سینەمایی جیاواز دەکات، کە یەکێکیان بە ناوی "گریانی ئاسمان"ە و لەلایەن شەھرام قادر کاری دەرھێنانی بۆ دەکرێ و، ئەوی دیکە فیلمێکی سینەمایی میسرییە، تێیدا کاردینا ڕۆڵی پاڵەوانییەتی دەبینێ.

 کاردینا لەسەر دەور بینینی لە فلمی میسریدا بە میدیاکانی راگەیاند" ئەو لە منداڵییەوە خەون و خولیای ئەوە بووە بەشداری لە فیملی میسڕیدا بکات"، وتیشی" "سەرسامیم بە سوعاد حوسنی، سەندرێلای سینەمای عەرەبی، بووەتە ھۆی ئەوەی سەرسامی ئەو سینەمایە ببم" ئاماژە بەوەش دەکات کە لاسایی ھەموو ڕۆڵەکانی ئەوی کردووەتەوە".

کاردینا سپی خوشکی گۆرانی بێژی ناسراو کریستاڵە.
 
 کاردینا ناوی خۆیەتی ‌، به‌ڵام دایكی نازناوی (سپی)شی بۆ هه‌ڵبژاردووە، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه‌ و دایكیشی بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووە.




 



PM:11:24:19/04/2016