ئەستێرەیەكی وەرزی دووەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ توشی جەڵتەی مێشك دەبێت.
فارس مەدەنی بەشداربووی سعودی وەرزی دووەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی مێشك باری تەندروستی تێكدەچێت و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی مەدینە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
حسێن مەدەنی برا ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە فارس بەشێوەیەكی لەناكاو توشی ئەو حاڵەتە بووە، بۆ ماوەیەكیش لە قسە و جوڵە كەتووە بەڵام لەئێستادا باری تەندروستی جێگیر و بە شێوەیەكی ئاسایی قسە دەكات، دوای تەواو بونی چارەسەرەكانیشی نەخۆشخانە جێدەهێڵیت.