وێنە...خەرمێكی گەورە بەرۆكی ئەم سێ هونەرمەندە ناسراوە دەگرێت

هەرسێ ئەكتەری ناسراو هەواڵ و بەیان عوسمان و پشتیوان نوری بەدەوی كەسێكی نزیكیان لەدەست دەدەن.

باوكی هەردوو خانمە هونەرمەندە هەواڵ و بەیان عوسمان كە لەهەمان كاتدا خەزوی هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوییە، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوای دەكات و ئەو هونەرمەندانەش بەهۆی ڕووداوەكەوە لە دۆخێكی خراپی دەرونیدان.

بەیان عوسمان كە بە وەنەوشە ناسراوە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە كۆچی كردووە بۆ ئەوروپا و بەو هۆیەشەوە لە پرسەی باوكیدا ئامادە نابێت.
ماوەیەك پێش ئێستاش هەواڵ عوسمان لە چاوپێكەوتنێیدا باسی لە خراپی دۆخی تەندروستی باوكی كرد بە گریانەوە ئاماژەی بەوەكرد كە باوكی زۆر نەخۆشیە بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە لەكاتی نەخۆشكەوتنی دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە سەردانی بكات.



PM:02:00:17/11/2016