چێواز ئاسۆ پێشکەشکاری نوێی کەناڵی نێت تی ڤی
ڕوونکردنەوەیەکی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە.
چێواز لە پێگەی
تایبەتی خۆی ڕەسمێکی ئینستاگرامێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "هاوڕێیان
بۆ ئەوەی زیاتر بتوانم. خزمەتی ئێوە بكەم بە شیرینیەكانم وە ئەو شیرینیانەی دەتانەوێ
دروستی بكەم بۆ پەیجی خۆمی بنێرن چونكە ئەمەی ڕەسمم گرتووە هی من نیە و ئاگادار نیم
لێی پەیجی تایبەتی من @chewaz.aso"
ئەمەش لە کاتێکدا
دێت زۆر کات پێشکەشکار و کەسانی دیار پەیجی دیکەیان بە ناوەوە دەکرێتەوە.
چێواز ئاسۆی خۆشکە تەمەن 24
ساڵانەکەی ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری ناسراوی کورد و لەهەمان شوێنی ئەڤین کاردەکات و
هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی ئەو دەزگایەدا کردووە.