هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد

گۆرانیبێژ، کاوە جەمال یەکەمی بەرنامەی خۆشترین دەنگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدا.

ماڵپەڕی سپی میدیا زانیویەتی هونەرمەند کاوە جەمال کە توانی بە دەنگی خەڵکی کوردستان ببێتە براوەی بەرنامەی خۆشترین دەنگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، لە بەرواری ١٦ی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ خانمێکدا بەناوی مەهران پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە.

کاوە جەمال لە داکبووی ساڵی ١٩٨٨ی شاری سلێمانییە و لەدوای یەکەمبوونی لەبەرنامەی خۆشترین دەنگ، جگە لە بەشداریکردنی لە چەند چالاکییەکدا، تا ئێستا هیچ بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی بڵاونەکردووەتەوە.




PM:05:15:16/04/2017