پیشكەشكارە شۆخەكەی کوردستان ٢٤ وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە

وێنەیەكی نوێی ئەژین قادر بێژەرە كەركوكییەكەی کوردستان ٢٤ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  بڵاودەبێتەوە كە سەرنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.

لەوێنەكەدا كە ئەژین لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردوەتەوە‌و ریكلام بۆ كۆمپانیایەكی فرۆشتنی عەدەسە‌و برژانگ دەكات وێنەیەكی خۆی بە عەدەسەوە بڵاوكردوەتەوە‌و نوسیوەیەتی:

سڵاو ئازیزانم💜
بۆ هەڵبژاردنی باشترین جۆری عەدەسە و جوانترین برژەنگ ئەتوانن لەرێگەی بریکاری فەرمی عەدەسەی ئەنستازیا و سۆلۆتیکا لەعێراق داوای بکەن،

 ئەژین قادر خەڵكی شاری كەركووكە، پەیمانگای زمان و كۆرسی كاركردنی لە نەرویژ تەواو كردووە، لەساڵی 2003وە دەستی بە كاری میدیایی كردووە و سەرەتا لە كەناڵی عێراقییەی ناوخۆیی پێشكەشكار بووە، دواتریش چووەتە كەناڵی كەركووك. ساڵی 2005 چووەتە دەرەوەی وڵات و دوای چوار ساڵ مانەوە، گەڕاوەتەوە كوردستان.



PM:11:52:05/06/2017