وەنەوشە دوای سێ ساڵ لە چوونی بۆ ئەوروپا دەرکەوتەوە

دوای زیاتر لە سێ ساڵ بەجێ هێشتنی هەرێمی کوردستان و دەرنەکەوتنی، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری دیار، بەیان عوسمان کە بە وەنەوشە ناسراوە دەرکەوتەوە.
دوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجار وەنەوشە دەرکەوتەوە و پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کردووەتەوە و نوسیویەتی "من کە ڕێگای ڕاستم گرتبێتو ڕاستی بڕۆم ئیتر گرنگ نییە سێبەرەکەم لای خەڵکی چەماوەبێت"

زۆرێک لە هەودارانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنە نوێکانی ئەوە دەردەخەن کە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا گۆڕانکاری زۆر بەسەر شێوەی دەمووچاوی وەنەوشەدا هاتووە.

لەدایکبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانییە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی شانۆی تەواوکردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاریکردووە، دواین کاری هونەریشی بەشداریکردن بوو لە درامای هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش.





AM:11:19:13/07/2017