ڤیدیۆیەکی نوێی بەیان عوسمان بلآودەکرێتەوە

بەیانی عوسمان ناسراو بە " وەنەوشە "ی زنجیرە درامای گەردەلوول جارێکی تر دەردەکەوێتەوەو ڤیدیۆیکەی خۆی بلآودەکاتەوە.

بەیان عوسمان لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە کە پێدەچێت لە کاتی سەفەرکردندا بێت لەگەڵ هاوڕێیەکی.

ئەو خانمە هونەرمەندە دوای کۆچی ناوەختەی پشتیوان بەدەوی هاوڕێ و هاوسەری خووشکەکەی هەواڵ، کەمتر دەردەکەوت، ئەم ڤیدیۆیەی یەکێکە لە دەرکەوتنە نوێکانی.

بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".







PM:12:10:26/08/2018