کچە گۆرانیبێژی کورد کەژێ ھاوتا، بە ستایلێکی نوێی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت، بووە جێی سەرنجی فانەکانی.
کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی ھونەرمەندی ناسراو ھاوتا ئەسعەد، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ھەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕی، ھاوکات کەژێ دەڵێت"لە جیھانێکی ترسناک و سامناکا دەژین، ئینسان حوکمی سروشت دەکات، بێ ئەوەی فێربێت چۆن حوکمی خۆی بکا".
کەژێ ھاوتا لەساڵی ١٩٩٩ لەدایکبووە، برازای ھونەرمەندی بەناوبانگ زیاد ئەسعەدە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.