پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ) لەکارکەوتن، لەمبارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆكاری ڕاوەستانی خزمەتگوزاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرا دەكات.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە" لەکارکەوتنی ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی و هاککردن دەگەڕێتەوە".
ڕوونیشیکردەوە: بەهۆی تەکنۆلژیاکانی ئەپڵیکەیشنەکەشەوە، بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی لەناکاو له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه هه‌ر سێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك و ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ) له‌كاركه‌وتن.