لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی کۆنگرێس، پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکرد، کە تێیدا هەموو چالاکییەکانی درۆنی ئێرانی لە ناوچەکە قەدەغە دەکات.
لە ڕاگەیەنداوێکدا لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمهریکا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆڕاگرتنی درۆنەکانی ئێران و بەرنامەی دروستکردنی درۆنی ئێرانی".
ئەوەشی خستەڕوو، کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران قەدەغە دەکرێت و هەر لایەنێک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی سزا دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەمریکا بەڵگەی پێویستی لەبەردەستە کە ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
شهوی چوارشهممەی رابردوو درۆنێكی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگای سهرهكی (ههولێر- پیرمام) تەقیەوە، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت.